دەستەواژەی “کوردستانی بەهێز و سەرۆکوەزیرانی خۆڕاگر” بوونەتە رۆژەڤی دامەزراوە سیاسییەکان و میدیاکانی ئەمریکا

لە دوای سەردانەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ واشنتن و کۆبوونەوەی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەمریکا، دەستەواژەکانی “کوردستانی بەهێز و سەرۆکوەزیرانی خۆڕاگر” بوونەتە رۆژەڤی دامەزراوە سیاسییەکان و میدیاکانی ئەمەریکا.

ئەو دامەزراوە باڵایانەی ئەمریکا کە راگەیەندراویان لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکردوونەتەوە؛ بەتێکڕا پشتیوانیی خۆیان بۆ “هەرێمی کوردستانی بەهێز” دووپاتکردووەتەوە.

سەردانەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ واشنتن دەستەواژەکانی “هەرێمی کوردستانی بەهێز و سەرۆکوەزیرانی خۆڕاگر”ـیان خستە ناو فەرهەنگی سیاسی ئەمەریکاوە. پێشوازی خاوەن بڕیارەکانی ئەمەریکا لەسەر ئاستی دامەزراوە باڵاکانی هاوشێوەی کۆشکی سپی و پێنتاگۆن و جەخت کردنەوە لە پاڵپشتی کوردستانی بەهێز، هێمای هەبوونی متمانەی ئەمریکایە بە هەرێمی کوردستان و پشتیوانی درێژخایەنی واشنتن بۆ هەولێر.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جگە لە کۆنگرێس لە چوار دامەزراوەی باڵای جێبەجێکردنی ئەمریکا پێشوازی لێ کرا، ئەوانیش کۆشکی سپی، وەزارەتی دەرەوە، پێنتاگۆن و وەزارەتی گەنجینە.

Back to top button