بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان: دوو تۆمه‌تبار كه سه‌رچاوه‌ی هێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر بوون گیران
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەری له هه‌ولێر راگه‌یاند كه زیاتر له پێنج كیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ریان لا بوو.
ئه‌مڕۆ شه‌ممە 2ی ئاداری 2024، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، له به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان تیمه‌كانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان توانیویانە دەستبگرن بەسەر بڕی پێنج كیلۆ گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری “كریستاڵ”.
ئاماژە بەوەش دراوه، كه له چالاكییه‌کەدا دوو بازرگان گیراون كه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەکەوە ماوه‌یه‌كی زۆرە به‌دواداچوونیان بۆ دوو تۆمه‌تباره‌کە کردووە.
هەر لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە ئەو دوو تۆمەتبارە یەکێک بوون لەو سه‌رچاوانه‌ی ئه‌م ماددانه‌یه‌یان ده‌گه‌یانده ناو شاری هه‌ولێر و له‌وێش ساغییان ده‌كرده‌وه و گه‌نج و لاوی كوردیان به‌هۆیه‌وه به‌لاڕێدا ده‌برد.