ئەمڕۆ شاندێکی بازرگانیی ئیسپانیا سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن.

بریارە ئەمرۆ یەکشەممە ٣ی ٣ی ٢٠٢٤ شاندێکی باڵای بازرگانیی ئیسپانیا سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن و ماوەی سێ رۆژ لە ھەرێمی کوردستان بمێننەوە.

به‌پێی زانیاریییه‌كان، بریارە ئەمرۆ شاندێکی باڵای بازرگانیی ئێسپانیا  سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن،  بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پێشخستنی بازرگانیی نێوان ئیسپانیا و ھەرێمی کوردستان.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، بریارە شاندەکە ماوەی سێ رۆژ لە ھەرێمی کوردستان بمێننەوە رۆژی یەکەم لە شاری ھەولێر لەگەڵ بەرپرسانی حکوومی و کۆمپانیا و بازرگانان دیدار و گفتوگۆیان ده‌بێت و هه‌روه‌ها هه‌ر لە شاری ھەولێر سەردانی چەند پرۆژەیەکی بازرگانی ده‌كه‌ن.

لەبارەی رۆژی دووەمی سەرادەنەکەیان ئه‌وه‌ش زاندرا كه‌ بریارە سەردانی شاری سلێمانی بکەن و لەگەڵ بازرگانان کۆ ببنه‌وه‌ و هه‌روه‌ها لە شاری سلێمانیش سەردانی چەند پرۆژەیەکی بازرگانی ده‌كه‌ن.

سەردانی شاندی بازرگانیی ئیسپانیا بۆ ھەرێمی کوردستان گرنگە و دەبێـتە ھۆی پێشخستنی بازرگانیی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئیسپانیا.

Back to top button