ئاپیكور: بههۆی ههناردهنهكردنی نهوتی كوردستان، عێراق مانگانه یەک ملیار دۆلار لهدهست دهدات
ئهمڕۆ یهكشهممه 3ی ئاداری2024، كۆمەڵەی پیشەسازی نەوت لە هەرێمی كوردستان (APIKUR)، رایگەیاند: پێشوازی لە هەر هەنگاوێك دەكەین بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهان، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ پێشنیازێك نییە بۆ رێككەوتنێكی گونجاو لەوبارەیەوە.
کۆمەڵەکە لەبارەی بانگەشەکانی بەرپرسانی عێراقەوە دەڵێت، “بانگەشەكانی بەرپرسانی عێراق رەت دەكەینەوە”.
هەروەها کۆمپانیا ئەندامەکانی APIKUR پێشوازی لە کردنەوەی بۆڕی عێراق-تورکیا دەکەن.
کۆمپانیا بەندامەکانی ئاپیکور ئاشکرایان کردووە کە بەهۆی ئەوەی بۆڕی نەوتی هەرێمی كوردستان – بەندەری جەیهانی توركیا داخراوە، مانگانە عێراق یەک ملیار دۆلار لەدەست دەدات.
شیاوی باسە لە 7ی ئەیلولی 2023 و لە مانگی 1ی 2024، كۆبوونەوە لە نێوان نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق و کۆمپانیاکانی نەوت بەڕێوەچووە، بەڵام تا ئێستا، هیچ پێشکەوتنێکی کۆنکرێتی بەرەو ئەو ئامانجە نەبووە کە پێشکەش بە ئەندامانی ئەپیکور کراوە.