لە هەولێر 10 بەنزینخانە داخران

بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ و پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکان ژمارەیەک بەنزینخانە داخران.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامى هەولێر رایگەیاند، لە درێژەی بەدواداچوون و چاودێریکردنی لیژنەکانی پشکنین و چاودێری و چڕکردنەوەی سەردان و پشکنینە لەناکاوەکان بۆ بەنزینخانەکان، بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ و پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکان، 10 بەنزینخانە لە هەولێر داخران.

گوتیشی:” جگە لە سزای ماددی، هەریەکە لەو بەنزیخانانەی سزادراون، چەند رۆژێکیش دادەخرێن.

بەنزینخانە داخراوەکان ئەمانەن:

-وێستگەی باران-2/رێگای خەبات

– وێستگەی وار ئۆیل/رێگای خەبات

-وێستگەی دڵنیا

-وێستگەی فیراڕی

-وێستگەی باخەوان

-وێستگەی باکوور

-وێستگەی پێشمەرگە

وێستگەی بەهەست

-وێستگەی کەرکوك

-وێستگەی دونیا

Back to top button