مونا قەهوەچی: لەلایەن یەكێتی سووكایەتییمان پێکراوە

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆكی پارتی چاكسازیی توركمانی رای گەیاند: ” وەكو پێكهاتەی توركمان، دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگی سەرجەم ئەو پێكهاتانەی دیكە، كە ئەو زوڵمەی لەلایەن دادگای فیدراڵی دەرهەق بە پێكهاتەكان كراوە، رەتدەكەینەوە و دەمانەوێ رێگە نەدرێت ئەم بڕیارە بەسەر هەمواندا تێپەڕێت وبانگەوازێك ئاراستەی سەرجەم كونسوڵخانەكان و سەرۆكایەتی كۆمار و دادگای فیدراڵی دەكەین، بە گوێرەی دەستوور، سەركۆمار دەتوانێ لە دژی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بووەستێتەوە و هەڵیبوەشێنێتەوە، تەنیا سەركۆمار ئەم مافەی هەیە.

گوتیشی:” لەلایەن پارتێكی سیاسییەوە كە ئەویش یەكێتییە، سووكایەتیمان پێكراوە، لە دەرەوەی سەرجەم یاساكان و لە دەرەوەی مرۆڤایەتی، هەوڵ دراوە كۆتا هەڵبگیرێت، دواتر بڕیارەكەش بە بڕیارێكی دڵخۆشكەر وەسفكراوە.

هەورەها بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بە نادەستووری وەسفکرد و گوتی: هەموو كاتێك گەلی ئێمە و كۆتا نوێنەرایەتی گەلەكەمانی كردووە.“

Back to top button