راگەیاندراوێک لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێرەوە

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 4ی ئادار 2024، سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر راگه‌یاندراوێکدا بڵاویکردووتەوه‌، “لە چوارچێوەی کارە خزمەتگوزاریەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەست دەکرێت بە رێگەپێدانی دروستکردنی خانوو لە گەڕەکی سەربەخۆیی (سێبەردان )کەرتی (2000).

پڕۆسەکە لەلایەن “بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سێ‌”ـەوە جێبەجێ دەکرێت، هاووڵاتییان دەتوانن مامەڵەکانیان پێشکەش بە شارەوانی سێ بکەن بە مەبەستی دروستکردنی خانوو بۆ بەشێک لە زەویەکانی کەرتی دوو هەزاری لە گەرەکی سەربەخۆیی (سێبەردان ئودل پرێست).

ئەوەش خراوەتەڕوو، دوای پێدانی رەزامەندی لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بۆ دروستکردنی خانوو لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سێ دەستکرا بە کارکردن و کردنەوەی شەقامەکان.

Back to top button