قوباد تاڵەبانی دەزگایەکی هەواڵگری تایبەت بەخۆی دروست دەکات

میدیای لاهور جەنگی ئاشکرای کرد، قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەشاری سلێمانی دەزگایەکی هەواڵگری تایبەت بەخۆی دروست کردووە و یوسف گۆران وەک سەرۆکی دەزگاکە دەستنیشانکراوە.

میدیای لاهور جەنگی ئاشکرای کردووە، دەزگا هەواڵگریەکەی قوباد زیاتر لەساڵێکە کار بۆ دروستکردنی کراوە و پێکدێت لە 300 چەکدار کە ساڵی رابردوو لەقەڵای مەیدان لەناوچەی گەرمیان مەشقیانپێکراوە.

ئاماژە بەوەش دراوە، کە یوسف گۆران لەلایەن قوبادەوە سەرپشککراوە لەدانان و لادانی هەرکەسێک کەپۆستی حکومی هەبێت لەسلێمانی و هەڵەبجەدا و مەرجی داناوە بۆ هەرکەسێک پۆستی پێبدرێت دەبێت بەبێ گەڕانەوە بۆ یەکێتی هاوکاری دەزگا هەواڵگـ*ــریەکەی قوباد بکات.

بەپێی زانیارییەکان میدیای لاهور جەنگ، سەمیر هەورامی لەناو دەزگاکەدا رۆڵی کۆنترۆڵکردنی میدیاکانی دەرەوەی یەکێتی و کڕینی رۆژنامەنوس و چالاکوانەکانی پێ سپێردراوە، هەروەها کەسێک بەناوی ساوان عەبدولکەریم کە بەرپرسی کارگێڕی دەزگای زانیاری کۆنی یەکێتی بووە ئێستا لەدەزگا هەواڵگریەکەی قوباد سەرپەرشتی تیمێکی بەرفراوان دەکات کە کاریان کۆکردنەوەی زانیاری و شوێنپێ هەڵگرتنەوەی ئەندامانی پەکەکەیە و هەماهەنگی تەواویان لەگەڵ میتی تورکیا بۆ دروستکراوە.

Back to top button