یەکێتیی ئەوروپا زیاتر لە 135 هەزار پەنابەر دیپۆرتی وڵاتەکانیان دەکاتەوە

سەنتەری ئامار و داتای سەر بە یەکێتی ئەوروپا کە ناسراوە بە ( یۆرۆستات) لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، زیاتر لە 135 هەزار پەنابەر لە ئەورووپا فەرمانی دیپۆرتکردنەوەیان بۆ دەرچووە، دەبێت بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان.

لەمیانی کۆبوونەوەی وەزیرانی داد و پەنابەرانی ئەوروپا لەبارەی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران و بەهێزکردنی سنوورەکانی ئەوروپا وەزیری دادی سوید رایگەیاند، ئەوان هەوڵ دەدەن یاساکانی تایبەت بە پەنابەران گۆڕانکاری تیادا بکەن و ئەو کەسانەی  یاسای پەنابەری نایانگرێتەوە دیپۆرتیان بکەنەوە.

هەروەها گوتیشی، “ئێمە بە گوێرەی یاساکانی یەکێتی ئەوروپا و یاسا نەتەوەیی و نێودەوڵەتییەکان ئەو کارە دەکەین. ئەمەش واتە، جارجارە خەڵکی دەنێرینەوە وڵاتەکانیان.”

Back to top button