قائیمقامی شنگال: له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا كه‌ركوك و شنگال پێكه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ باوه‌شی هه‌رێم.

خواكوڕك

قایمقامی شارۆچكەی شنگال ڕایده‌گه‌ێنێت”بڕیاری هه‌ڵكردنی ئالای كوردستان له‌ شاری كه‌ركوك بڕیارێكی زۆر درووست و بوێرانه‌ بوو،هه‌مو كوردیش شانازی پێوه‌ده‌كات.

(مەحما خەلیل) قائیمقامی شنگال بە ماڵپەری فەرمیی پارتی ڕاگه‌یاندوه‌ “بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك هه‌موو شنگالی دڵخۆشكردوه‌، ئێمه‌ پیرۆزبایی ده‌كه‌ین، ئه‌م بڕیاره‌ واتای ئه‌وه‌ ده‌گه‌ێنێت، كه‌ كه‌ركوك و شنگاڵ و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كانی تریش كوردستانین، بۆیه‌ ئیراده‌ و خۆراگڕیمان له‌ هه‌موو شتێك به‌هێزتره‌.

قائیمقام زیاتر گوتویه‌تی”به‌پێی ده‌ستوری عێراقی هه‌ڵكردنی ئالای كوردستان له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری كوردستانی مافێكی سروشتی و ڕه‌وایه‌،بۆیه‌ هه‌ر كات پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌ر شوێنێك بێ ئه‌و شوینه‌ كوردستانیه‌ و پارێزراوه‌، هه‌ر پێشمه‌رگه‌ بوو له‌ چێر ئاڵای كوردستان كه‌ركوك و شنگال و ته‌واووی خاكی كوردستانی پاراست له‌ تیرۆریستانی داعش.

قایمقامی شنگال ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات “لە داهاتوویەكی نزیكدا ناوچەكانی دیكەی شنگال و كەركووكیش رزگار دەكرێن و ئاڵای كوردستانیش لە هەموو ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم هەڵدەكرێت و، دەگەڕێنەوە باوەشی هەرێم”.

Back to top button