ئەژی ئەمین: ئەگەر ڕۆڵى یەکلاکەرەوەی کورد نەبووایە هەنوکە شتێک نەمابوویەوە بە ناوی دەوڵەتی عێراق
ئەمڕۆ سێ شەممە 5ی ئاداری 2024، ئەژی ئەمین سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێ، پێویستمان بەو گیانە شۆڕشگێڕانەیە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەى دەستێوەردانى هەرێمایەتى و پیلانگێڕى بەکرێگیراوانى ناوخۆیى و فشارەکانى بەغدا کە دەیانەوێت قەوارەى هەرێم بگەڕێننەوە بۆ بەرلە ڕاپەڕینى 1991.
سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری زیاتر دەڵێ هەر کەس و لایەنێک خەون لەسەر پیلانێکی لەوشێوەیە بنیات بنێت خیانەت لە خوێنی شەهیدانی نەتەوەکەمان دەکات”.
هەروەها نووسیوویەتی، ئەگەر ڕۆڵى یەکلاکەرەوەی کورد نەبووایە هەنوکە شتێک نەمابوویەوە بە ناوی دەوڵەتی عێراق، لەپاش بنیاتنانەوەى عێراق، گەلى کورد ئارەزوومەندانە خۆى بە عێراقی فیدراڵەوە گرێدایەوە.
ئەژی ئەمین باس لەوەش دەکات، یرادەیەکی سیاسی وابەستە بە ئەجێندای دەرەکی و دادگایەک کە بڕیارەکانی بە ئاشکرا دیارە لایەنگرانە و سیاسین و لە دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەجوڵێنرێت.
سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری لە کۆتایی پەیامەکەیدا باس لەوە دەکات، دەبێت بزانن کە قوربانیدانى ئێمە بۆ عێراقى نوێ بۆ دەوڵەتێکى دیموکراسیى و دادپەروەربووە کە مافى هەموو پێکهاتەکان و کورد تێیدا پارێزراوبێت. ئەمەش لانی کەمی مەرجەکانی مانەوەیە لە چوارچێوەی عێراقدا.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ئەو هێزانەی بەپشتیوانیى هەرێمایەتی پیلانگێڕى دژى هەرێمی کوردستان دەکەن، با دڵنیابن لەوەی هەوڵەکانیان بێ ئاکامە و چارەنووسیان زبڵدانى مێژووە.