میدیای لاهور جەنگی: ئەمریکا و فەرەنسا و بەریتانیا، ئەو هاوکارییە دارایەی کە بۆ هێزەکانی یەکێتی تەرخانیان دەکرد ڕایانگرت

میدیای لاهور جەنگی لە هەواڵێکدا بڵاوی کردووەتەوە، هاوکارییە داراییەکانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا و فەڕەنساو بەریتانیا بۆ هێزەکانی یەکێتی راگیراوە کە مانگانە 10 ملیۆن دۆلاربوو.

میدیاکەی لاهور جەنگی ئاشکراشی کردووە، لەسەردەمی شەڕی داعشــ*ـەوە ئەو سێ وڵاتە مانگانە بڕی 10 ملیۆن دۆلاریان بەشێوەی کاش داوە بەیەکێتی و بەناوی هاوکاری بۆ هێزەکانی دژەتیرۆر و کۆماندۆ خەرجکراوە، بەڵام هەفتەی رابردوو یەکێتی ئاگادارکراوەتەوە لەوەی هاوکارییە دارایی و لۆجستیەکانی راگیراوە.

هەر لەو بارەیەوە میدیاکەی لاهور جەنگی لەسەر زاری سەرچاوەیەک لە سەرکردایەتی یەکێتی گواستوویەتیەوە و رایگەیاندووە، “هۆکارەکەی روونە و بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە یەکێتی پشتیوانی لە هەنگاوەکانی ئێران دەکات لەناو خاکی عێراق و سلێمانی دا و ئەمەش نیگەرانی لای ئەو وڵاتانە دروستکردووە”.

ئەمەش لە کاتێکدایە بافڵ تاڵەبانی پەیوەندی و دۆستایەتییەکی توند و تۆڵی لەگەڵ وەلائی و لایەنە دژبەرەکانی وڵاتانی رۆژئاوا هەیە و پاڵپشتی و هەمەهەنگی نێوانیانی نەشاردووەتەوە.

Back to top button