ئێران بارەگایەکی دیکەی مەترسیداری لە سلێمانی کردەوە

بەپێی زانیارییەکانی دەزگایی میدیایی خواکوڕک، ماوەی چەند ڕۆژێکە کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سلێمانی، لە گەڕەكی زەرگەتەی تازەی سلێمانی. بارەگایەکی دیکەی بەناونیشانی (ناوەندی فەرهەنگی کۆماری ئیسلامی ئیران لە سلێمانی) لە پارێزگای سلێمانی کردووەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکان، کۆماری ئیسلامی ئێران دەیەوێت زیاتر هەژموونی خۆی لەنێو شارەکەدا فراوان بکات، بەجۆرێک هاوشێوەی لوبنان و سوریا سەرەتا بە رووخۆشییەوە پەل دەهاوێت، دواتر شارەکە بەرەو ئاژاوە و کاولکاری دەبات.

كردنەوەی ناوەندی فەرهەنگی کۆماری ئیسلامی ئیران لە سلێمانی، دوای ئەوە دێت كە ماوەیەكە كۆماری ئیسلامی لە ناوەندەکانی خوێندن و زانكۆكانی سلێمانی، خەریكی كردنەوەی خولی زمانی فارسییە، تازەترین خول لە زانكۆی سلێمانی كرایەوە و دەیان مامۆستا تێیدا بەشدار بوون. بەم جۆرە دەیەوێت بچێتە ناوەندەکانی خوێندن کار لەسەر قوتابیان و راکێشانیان بەلای ئێراندا بکات.

Back to top button