ئەمڕۆ 49 ساڵ بەسەر رێككه‌وتننامه شوومه‌كه‌ى جه‌زائير دژ بە گەلی کورد تێپەڕدەبێت
ئەمڕۆ شەشی ئاداری 2024، چل و نۆ ساڵ به‌سه‌ر رێككه‌وتننامه شوومه‌كه‌ى جه‌زائیر تێده‌په‌ڕێت.
له سه‌روبه‌ندى لێكتر نزيكبوونه‌وه‌ى ئێران و عێراق له‌ساڵى 1975، رێككه‌وتننامه‌ى جه‌زائير له‌نێوان سه‌ددام حوسێن و محه‌مه‌د ره‌زاى شاى ئێران به نێوه‌ندگيریى “هواری بومیدیەن”ى سه‌رۆككۆمارى ئه‌وساى جه‌زائیر له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌ى ئۆپیك له جه‌زائير واژوو كرا.
به‌پێى رێككه‌وتننامه‌که رژێمى به*عسى عێراق ده‌ستبه‌ردارى ئاوى شه‌تولعه‌ره‌ب بوو بۆ ئێران ئەمەش لە پێناو له‌باربردنى شۆڕشى گه‌لى كورد.
به‌هۆى ئه‌و رێككه‌وتننامه‌يه شۆڕشى ئه‌یلوول تووشى نسكۆ بوو، بەڵام هەر زۆر بەزوویی جارێكى دیكه بە رابەرایەتی بارزانى نەمر، رابه‌ر و باوکی نەتەوەیی گەلی کورد و سەرکردایەتی سەرۆک بارزانی شۆڕشى گوڵان هەڵگیرسا و، نسكۆ چۆكى به كورد دانه‌دا و وره و ويستى گه‌لى كوردى بۆ ئازادى و به‌ده‌ستهێنانى مافه ره‌واكانى نه‌ڕووخاند و كورد جارێكى دى ده‌ستى به شۆڕش كرده‌وە.