بڕیارێکی دڵخۆشکەر لەبەرژەوەندی ئەو کەسانە درا کە بە نیازی حەجن و ئەمساڵ ناویان دەرنەچوو

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بڕیارێکی دڵخۆشکەری لەبەرژەوەندی ئەو کەسانە دا کە بە نیازی حەجن و ئەمساڵ ناویان دەرنەچوو.

لە فەرمانێکی وەزاریدا کە واژۆی د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەسەرە تێدا لەپێناو بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتییان بڕیاری داوە، ئەو ناوانەی، کە لە پرۆسەی حەجی ئەمساڵ 2024، ناویان لە یەدەگەکانە، بۆ پڕۆسەی حەجی ساڵی داهاتوو، 2025 هەمان مافیان دەمێنێت.

هەروەها لە فەرمانەکە هاتووە:” ئەم بڕیارە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە پێشتر سەفەری حەجیان کردووە.

دەقی فەرمانەکە:

 

Back to top button