لە سلێمانی بەرپرسێكی پە*كە*كە كوژرا
تورکیا لە سلێمانی کوشتنی بەرپرسێكی پە*كە*كەی راگەیاند کە لە شارەکە چالاکی شاراوەی هەبووە.
ئاژانسی ئەنادۆڵۆی سەر بە حکومەتی تورکیا رایگەیاند:” حوسنو کومێک بەرپرسی چالاکییەکانی پە*کە*کە لە “ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت)” لە پارێزگای سلێمانی کوژرا.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە،” حوسنو كومێك لە ماوەی رابردوودا پاسەوانی تایبەتی جەمیل بایكی هاوسەرۆكی پێشووی پە*كە*كە بووە و، لە شاری سلێمانی چالاكی شاراوەی هەبووە.