په‌كه‌كه‌ بووه‌ به‌ چه‌ته‌ و ڕێگره‌ له‌ كردنه‌وه‌ی خاڵی سنوری كێله‌ شین.

خواكوڕك

به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌یی سیده‌كان ڕایده‌گه‌ێنێت”خاڵی سنوری كێله‌ شین به‌هۆی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ وه‌ په‌كی كه‌وتووه‌ و نه‌كراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای سه‌ردانكردنی كونسووڵی ئێارنیش بۆ ناوچه‌كه‌، به‌ڵام تا ئێستا كاری تێدا ناكرێ.

(ئیحسان قادر) به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌یی سیده‌كان به‌ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی ڕاگه‌یاندوه‌” خاڵی سنووریی كێلەشین، تاكە خاڵی بەیەكەوەبەستنەوەی سێگۆشەی سنووری هەرێمی کوردستان و توركیا و ئێرانە. لەڕووی بازرگانییەوە بە سنوورێكی گرینگ دادەنرێت، بەڵام تا ئێستا وەك خاڵێكی سنووریی نافەرمیی ماوەتەوە و لەبەر پەكەكە پەكی كەوتووە، ناتوانرێت كاری تێدا بكرێت، چونكه‌ په‌كه‌كه‌ له‌م سنوره‌ زیاتر له‌ 100 گوندی داگیر كردووه‌ و ئه‌وان بوونیان هه‌یه‌ له‌و نێوه‌نده‌ و ناتوانرێت كاری تێدابكرێت.

به‌ڕیوه‌به‌ری ناحیه‌یی سیده‌كانی ئه‌وه‌ی گوت” ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌رزه‌ بكرێته‌وه‌، سودی زۆر باشی ده‌بێت ، له‌ ڕووی گه‌شتیاری و بازرگانیه‌وه‌، به‌ڵام په‌كه‌كه‌ به‌ڕاستی ڕێگرن و نایانه‌وێت ئه‌و سنوره‌ بكرێته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ حكومه‌تی هه‌ریم زۆر جدیه‌ له‌ سه‌ركردنه‌وه‌ی مه‌رزه‌كه‌، چونكه‌ به‌ كردنه‌وه‌ی مه‌رزه‌كه‌ گه‌شتی هاووڵاتیانیش ئاسان ده‌بێت و به‌ شیوه‌یه‌كی باش خزمه‌ت به‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كات،بۆیه‌ په‌كه‌كه‌ ناهێڵێت ئه‌و مه‌رزه‌ بكرێته‌وه‌، حكومه‌تیش له‌سه‌ر خه‌ته‌ بۆ ئه‌م پرسه‌.

Back to top button