سەرۆك بارزانی پێشوازی لە لیژنەی هەرێمەكان و پارێزگاكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات

رۆژی چوارشەممە 6ی ئاداری 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ شاندی لیژنەی هەرێمەكان و پارێزگاكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆكایەتی بەڕێز خالید سامەرایی كۆبوویەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا شاندی میوان ستایشی ئەزموونی هەرێمی كوردستانیان كرد لە بواری كاروباری پەرەپێدانی پارێزگاكان و هەروەها پێكهێنانی ئیدارەی سەربەخۆ لە زاخۆ و سۆران و راپەڕین و خوازیاریی ئەوە بوون كە ئەو ئەزموونە بۆ شوێنەكانی تری عێراقیش بگوازرێتەوە.

گۆڕینەوەی بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق تەوەری تری ئەو دانیشتنە بوو.

Back to top button