وەزارەتی پێشمەرگە: مووچەی مانگی 2ی لیواکانی پیادە دابەش دەکرێت

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند بڕیارە سبەی پێنج شەممە 7ی ئاداری 2024، مووچەی لیواکانی پیادەی سەربە وەزارەت دابەش بکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکراشی کردووە، “دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێرییاریەکانیان ئەنجام داوە و بانکەکانیان ئاگادارکردووەتەوە.

وەزارەتەکە راشیگەیاندووە کە رۆژی پێنج شەممە 7ی ئاداری 2024، مووچەی مانگی 2ی لیواکانی پیادە دابەش دەکرێت.

Back to top button