رۆژنامەی العربی جدید: هەوڵەکانی دادگای فیدڕالی دژی هەرێمی کورستان عێراق دەخاتە ناو قەیرانێکی سیاسی مەترسیدار

رۆژنامەیەکی عەرەبی لە بابەتێکدا کە لەسەر پێگەی خۆی بڵاویکردووەتەوە تیایدا باسی پێشهاتێکی مەترسیداری دوای هەوڵەکانی دادگای فدرالی دەکات و هۆشداری بە کاربەدەستانی عێراقیش دەدات.

رۆژنامەی العربی جدید لە پێگەی فەرمی خۆی لەبارەی هەوڵەکانی دادگای فیدڕالی دژی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، “هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵاتی هەرێم لەلایەن عێراقەوە ئامانجی سیاسی لە پشتە، کە دیارترینیان فشار خستنە لەسەر هەرێمە لەڕێگەی ئاستەنگ دروستکردن بۆ مووچە و پرسی نەتەوەیی”.

رۆژنامەکە ئاماژە بەوەدەکات کە ئەگەر هەرێمی کوردستان کاردانەوەی سیاسی هەبێت بەرامبەر بە فشارەکانی عێراق کە لەڕێگەی دادگای فیدڕالییەوە دەکرێت، ئەوا عێراق دەڕواتە ناو قەیرانێکی سیاسی گەورە و مەترسیدار ، هەروەها ئەوەشی روونیکردووەتەوە کە هەرێم خاوەنی پەیوەندی نێودەوڵەتی گەورەیە بەتایبەتی لەگەڵ ئەمریکا و دەوڵەتە گەورەکانی تریش، ئەم پەیوەندیانەش لەوانەیە کاریگەری دروست بکات لەسەر حکومەتی فیدڕاڵی و لایەنە سیاسیەکانی بەغداد لە پێناو راگرتنی جووڵەی کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی هەرێم.

Back to top button