دهۆک.. زیاتر له‌ یه‌ك تۆن TNTی ماوەبەسەرچوو لەناوبرا

ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی ئاداری 2024، لە پارێزگای دهۆک بڕی هەزار و 150 كیلۆگرام لە TNT ماوەبەسەرچوو لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی کاروباری مین – لقی دهۆک لەناوبرا.

رێگر بێسفکی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی کاروباری مین لە دهۆک رایگەیاندووە، تیمەکانیان هەزار و 150 كیلۆگرام لە  TNT ی ماوە بەسەرچوویان لەناوبرد کە بۆ تەقاندنەوەی بەرد بەکار دەهێندرا، هەروەها گوتیشی “بڕەکە هەمووی لە لایەن کۆمپانیایه‌کی تایبەت بە نەوت بەکار دەهات، بەڵام ماوەی بەسەرچووبوو، رادەستی ئێمە کراوە و ئێمە لەناومان برد”.

ئاشکراشی کرد کە بڕەکە زۆر بووە، تیمەکانیان بە سووتاندن لەناویان بردووە و بەهۆی ئەوەی بۆنەکەی کاریگەری دەخاتە سەر تەندروستی مرۆڤ، لە کاتی سووتاندنیدا دوورکەوتوونەتەوە لە شوێنەکە.

Back to top button