ترامپ په‌یوه‌ندی به‌ عه‌بادیه‌وه‌ ده‌كات و سه‌رسوڕمانی خۆی ڕاگه‌یاندوه‌.!

خواكوڕك

سه‌رۆكی وویلاه‌یه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجامدەدەن و تاوتوێی چەند پرسێکی نێوان هەردوو وڵات گه‌نگه‌شه‌ ده‌كه‌ن.

بەپێی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق” لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق باسیان لە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات کردووە و شەڕی داعشیان تاوتوێکردووە.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق راشیگەیاندووە” سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندی بە عەبادییەوە کردووە و ترەمپ جەختیکردووەتەوە “هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات تەنیا لە بواری سەربازی نابێت” ترەمپ سەرسوڕمانی خۆیشی بە “ئازایەتی گەلی عێراق دەربڕیوە و رایگەیاندووە، خۆشەویستی و رێزی بۆ گەلی عێراق هەیە.

Back to top button