دانیشتوانی سنووری ماددەی ١٤٠ ناتوانن خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەربژێر بكەن

فەرهاد ئەسعەد شێتنەیی، بەرپرسی هۆبەی تۆماری لایەنە سیاسییەکان لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، دەرگای تۆماركردن بۆ لایەنە سیاسییەکان و هاوپەیمانی كاندیدانی سەربەخۆ کراوەتەوە، ژمارەیەک هاووڵاتیش سەردانیان کردوون و فۆرمی بەربژێرییان پڕ كردۆتەوە بە مەبەستی خۆبەربژێركردن بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان.

ئەو بەرپرسە ئەوەشی ئاشكرا كرد: مەرجەکانی خۆبەربژێركردنمان پێ گەیشتووە، بەپێی ئەو مەرجانە، هاووڵاتی سنووری ماددەی 140 ناتوانێت خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەربژێر بکات، بەڵكوو دەبێ ئەو كەسەی خۆی بەربژێر دەكات، كارتی نیشتمانی لە یەكێك لە چوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان هەبێت، جگە لەوەش نابێت بە گەندەڵی یان بەعسیبوون تۆمەتبار بێت.

#Xwakurk #خواکوڕك

Back to top button