سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی حیزبی تەقەدوم دەکات
رۆژی پێنجشەممە 7ی ئاداری 2024، لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد حەلبوسی سەرۆکی حیزبی تەقەدوم و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و دوا پێشهاتەکان ئاڵوگۆڕ کرا.
هەروەها جەخت لە پابەندبوون بە دەستوور و لێکتێگەیشتنی لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرایەوە، ئەویش لەپێناو دەستەبەرکردنی سەقامگیری سیاسی و باشترکردنی کاروباری دامودەزگاکانی دەوڵەت.