محەمەد شیاع سوودانی: بەغدا ناتوانێت راستەوخۆ مووچەی هەرێم بدات.
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیێنێت: بەغدا ناتوانێت راستەوخۆ مووچەی هەرێم بدات و، هەرێم بەشە بودجەی خۆی هەیە ئەوان لە پڕۆژە و مووچە خەرجی دەکەن.
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە نوێترین لێدوانی تەلەفزیۆنیدا بۆ کەناڵی ئەلحەدەسی عەرەبی، رایگەیاند، ” بەغدا ناتوانێت راستەوخۆ مووچەی هەرێم دابەش بکات و شتێکی وا بوونی نییە، ئەگەر ئەمە کرا کە وەزارەتی دارایی عێراق مووچە دابەش بکات شتێک نامێنێ بەناوی هەرێمی کوردستان.
سوودانی گوتیشی:” هەرێمی کوردستان خاوەن حکومەت و پەرلەمانی خۆیەتی و بەشە بودجەی خۆی هەیە لە یاسای بودجە کە بڕەکەی ١٢.٧ ٪ یە، دەنێردرێت بۆ حکومەتی هەرێم ئەوان لە پڕۆژە و مووچە خەرجی دەکەن.