مین لهنێو بارهگای پاسهوانی سنوور تهقییهوه، قوربانی ههیه
فەرماندەیی ناوچەی یەکی سنوور لەبارەی تەقینەوەکەی ئەمڕۆ راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و رایدەگەیێنێت کە دوو کارمەندی ، لەئاکامی پوچەڵ کردنەوەی چەند لوغمێک و تەقینەوەیان، گیانیان لەدەستدا و دووی تریش بریندار بوون.
لە راگەیاندراوێکدا فەرماندەیی ناوچەی یەکی سنوور رایگەیاند:” بەیانی ئەوڕۆ بەداخەوە دوو کارمەندی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور ، لەئاکامی پوچەڵ کردنەوەی چەند لوغمێک و تەقینەوەیان، گیانیان لەدەستدا و دووکارمەندی تریش بەسەختی زامدارن،.”
راشیگەیاندووە:” ئەمە دوای ئەو هەوڵانە دێت کە پێشتر ئەو لوغمانە لە ناوچە سنووریەکان هەڵگیراونەتەوە کە پاشماوەی جەنگی عێڕاق و ئێران بوون و پرسەو سەرەخۆشیمان لە خانەوادەکانیان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەش بۆ ئەوانی تر دەخوازین .