ئێران سزای بەندكردن بۆ هونەرمەندێكی كورد دەردەكات

ئێران سزای بەندكردنی بۆ هونەرمەندێكی كورد دەرکرد و سێ مانگ سزای زیندانی بەسەر سەپاند.

ساسان چەمەنئارا، کە هونەرمەندێکی کوردی خەڵکی ئیلامە، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی زانیارییەکان هونەرمەند ساسان چەمەنئاوا پێشتر سزای پێنج ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو، لەگەڵ سزای پێبژاردنی 20 ملیۆن تومەنیشی بەسەردا سەپێندراوە، بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی ئێران.

Back to top button