پەیامی سەرۆکی حکومەت بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان
ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی ئاداری 2024، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بە بۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆکی حکومەت:
بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم، هیوادارم مانگی خێر و خۆشی و ئاشتی و ئارامی بێت.
لە خوای گەورە و میهرەبان دەپاڕێینەوە، كە نوێژ و رۆژوو و عیبادەتی هەموومان قبوڵ بكات و مانگی پیرۆزی رەمەزان، ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی و کۆتاییهاتنی نەهامەتی و قەیرانەکان لە جیهاندا.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان