ئەمڕۆ 54 ساڵ بەسەر ڕێككەوتننامەی 11ـی ئادار تێدەپەڕێت
لە ڕێكەوتی 11ـی ئاداری ساڵی 1970، بۆ یەكەمین جار حكومەتی ئەوكاتی عێراق ددانی بە مافە ڕەواكانی كورد نا كە مەلا مستەفای بارزانی ڕابەرایەتی شۆڕشی كوردی دەكرد و شۆڕش گەیشتبوو بە لووتكە، عێراق ناچار بوو ڕێكەوتننامەیەك لەگەڵ كورد واژوو بكات.
ئەمڕۆ دووشەممە 11ـی ئادار، 54 ساڵ بەسەر رێككەوتنی 11ـی ئاداری 1970 تێدەپەڕێت، كە لە نێوان حكومەتی ئەوكاتی عێراق و مەلا مستەفا بارزانی سەركردەی شۆڕشی ئەیلوول لە باشووری كوردستان، واژوو كرا.
گرنگی ئەو ڕێككەوتننامەیە لەوەدا بوو یەكەمین جار بوو حكومەتی عێراق ددان بە مافەكانی كورددا بنێ. هەر بەپێی رێككەوتنەكە، بڕیاربوو تا ساڵی 1977 بەڕێی سەرژمێری گشتی، ناوچەی ئۆتۆنۆمی بۆ گەلی كورد دیاری بكرێت، بەو مەرجەی كورد بەشداری حكومەتی عێراق بكات.