بانکی ئیسلامی عێراق بەشداری لە پرۆژەی هەژماری من دەکات
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت : بانکی ئیسلامی عێراق بەشداری لە پرۆژەی هەژماری من دەکات.
لە راگهیهندراوێكدا فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگەیاند، بانکی ئیسلامی عێراق شانبەشانی بانکە بەشداربووەکانی دیکە کە بریتین لە بانکەکانی (BBAC, Cihan, NBI ,RT) بەشداری لە پرۆژەی (هەژماری من) دەکات.
ههروهها له راگهیهندراوهكه هاتووه: “پێشبینی دەکهین تا کۆتایی ئەم مانگە بانکە گەورەکانی دیکەش بەشداری لە پرۆژەی (هەژماری من) بکەن”.
ئهوهشی خراوهتهڕوو، تا ئێستا زیاتر لە 240 هەزار هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی حکومەتی هەرێم دروست کراون و زیاتر لە 120 هەزار کارتی بانکی دابەش کراون.
راشیگەیاندووە، هاوبەشی حکومەتی هەرێم لەگەڵ بانکەکان، بووەتە هۆی زیادبوونێکی بەرچاوی ئامێرەکانی ATM. هاوکات لەگەڵ بەردەوامی پرۆسەی تۆمارکردنی مووچەجۆران لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان، پرۆژەکە بەردەوامە لە درێژەدان بە پلانی خۆی کە تا کۆتایی ئەمساڵ زیاتر لە یەک ملیۆن مووچەخۆری حکومەتی هەرێم تۆمار بکات.