وردەکاری هەڵکوتانەسەر نەخۆشخانەی شار لەلایەن هێزێکی یەکێتی بڵاو کرایەوە

میدیای لاهور جەنگی وردەکاری هەڵکوتانەسەر نەخۆشخانەی شار لەلایەن هێزێکی یەکێتی بڵاو کردەوە و رایدەگەیێنێت : بەرپرسی هێزەکانی کۆماندۆ چوار ئۆتۆمبێلی لەجۆری لاندکرۆسەری پڕلەچەکداری ناردووەتە نەخۆشخانەی شار.

میدیای لاهور جەنگی لەبارەی رووداوەکەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی رایگەیاندووە:” سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ چەکدارێکی هێزەکانی کۆماندۆی یەکێتی ویستویەتی سەردانی نەخۆشێک بکات لەنەخۆشخانەی شار لەسلێمانی، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە چەکدارەکە چەکی پێبوەو ئامادە نەبووە چەکەکەی لەپرسگە دابنێت نەکراوەتە ژوورەوە و دواتر تەقەی بەسەر نەخۆشخانەکەدا کردووە و لەلایەن بنکەی پۆلیسی نەخۆشخانە دەستگیرکراوە.

میدیاکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، دوای رووداوەکە دیار عومەری بەرپرسی هێزەکانی کۆماندۆ چوار ئۆتۆمبێلی لەجۆری لاندکرۆسەری پڕلەچەکداری ناردووەتە نەخۆشخانەی شارو بەزەبری هێز تەقەکەرەکەیان لەدەست پۆلیسی نەخۆشخانە هێناوەتە دەرەوە هەڕەشەیان لەبەرپرسی پۆلیسەکان کردووە ئەگەر بێت و سکاڵا تۆماربکەن ئەوا خۆیان دەبیننەوە.

Back to top button