چاكسازییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وه‌زیر و كاربه‌ده‌سته‌ باڵاكانیشی گرتۆته‌وه‌.

خواكوڕك

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت” زیاتر له‌ 300 دۆسیه‌ له‌ ژێر كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچووندان،چه‌ندین كه‌سیش به‌ بڕیاری دادگا ده‌ستگیركراون.

(ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان به‌ كوردستان24ی ڕاگه‌یاندوه‌”زیاتر لە 50 دۆسیه‌ی گەندەڵی لە دادگاکان لە ژێر لیکۆڵینەوەدان و لە قۆناغەکانی داهاتووشدا بەرپرسانی باڵا لەسەر ئاستی وەزیریش لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و ده‌برێنه‌ به‌رده‌م دادگا.

(فرسه‌ت سۆفی) ئەندامی لیژنەی ده‌ستپاكیش باس له‌وه‌ ده‌كات” لە سنووری پارێزگای سلێمانی تا ئێستا پرۆسه‌كه‌ له‌وێ به‌باشی به‌ده‌میه‌وه‌ نه‌ڕۆشتوون، و پڕۆسه‌كه‌ نه‌بووه‌ته‌ پرۆسه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ری، له‌ سلیمانیش تا ئێستا به‌ باشی به‌ده‌م ئه‌م چاكسازییه‌وه‌ نه‌هاتوون، به‌ڵام ئومێدمان ئه‌وه‌یه‌ له‌ ساڵی 2017 پرۆسه‌كه‌ هه‌موو كوردستان بگرێته‌وه‌،لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەنجامی لێکۆڵینەوە لەسەر ژمارەیەک دۆسییە لە ساڵی 2016 ئاشکرا دەکرێت.

ئه‌وه‌ی مایه‌یی ئاماژه‌ پێكردنه‌:بڕیاری چاكسازی له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان له‌ ساڵی 2016 ده‌رچووه‌ و تا ئێستا به‌سه‌دان دۆسیه‌ ڕه‌وانه‌ی دادگا كراوه‌ و ئه‌نجامی زۆر باشی هه‌بووه‌ و له‌ داهاتووش كاری باشتری له‌سه‌ر ده‌كرێ.

Back to top button