لقی دووی پارتی : هیچ هێزێک ناتوانێ هەولێر بگەڕێنیتەوە سەردەمی وێرانەیی و مافیاگەرایی.

لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیێنێت : هیچ هێزێک ناتوانێ هەولێر بگەڕێنیتەوە سەردەمی وێرانەیی و مافیاگەرایی.

لقی دووی پارتی لە وەڵامی شاڵاو کۆسرەت رەسوول راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند:” دەنگی نەشازی هەندێک کەس و لایەنمان دێتە بەرگوێ گوایە خەون بە گەڕاندنەوەی هەولێر بۆسەردەمی حوکمی میلیشیایی و مافیاگەرایی و دزی و جەردەیی و سەرانەوەرگرتن دەبینن و بەعەقڵی بچوکی خۆیان پێیان وایە ئەو هەولێرەی لەسایەی پارتی و جەنابی سەرۆک بارزانی و حکومەتی هەرێم بۆتە ناوەندێکی بەهێزی سیاسی و ئابووری و سەربازی و فەرهەنگی پیکەوەژیان، دەتوانن بیگەڕیننەوە سەردەمی تاریکی و چەتەگەرایی..!

لە راگەیاندراوەکە هەروەها هاتووە:” دوای شاربەدەرکردنی ئەو سەرلێشێواوانە و ئازادکردنی هەولێر لەچنگی ئەو مافیاو چەتانە و گەڕانەوەی هێزی یاساو شەرعیەت بۆ شارەکەمان و لەژێر چەتری دەوڵەتداری و دامەزراوەی شەرعی و یاسایی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا و بەئیرادەی خەڵکە خۆڕاگرەکەی بووە پایتەختە درەوشاوەکەی هەمووان لەناوچەکەداو دروست لەو شوێنانەی ئەوان کردبویانە گۆڕستانی خەڵکو لەوشوێنانەی بەزەبری چەک سەرانەیان لەهەولێریە سەربەرزەکان وەردەگرت و لەوجێگایانەی کەدەستدرێژیان دەکردە سەر ماڵ و ژیانی خەڵک، ئاوەدانی و گەشەسەندن و ئارامی و سەقامگیری بنیاتنراو ئەوانیش چونە زبڵدانە ڕەشەکەی مێژوەوە، سەیرە تاکوئێستاش خەونی نەزۆکی وێرانکردنەوەی هەولێرو گەڕاندنەوەی بۆسەردەمی حوکمی رەشی خۆیان دەبینن.

دەشڵێت:” هەولێرییەکان دەپرسن، دەتانهەوێ هەولێر بگەڕێننەوە کامە سەردەم..؟..!!

سەردەمی مافیاگەراییتان یان ئەوسەردەمەی خەڵکتان بەعەلاگەی رەشەوە تیرۆردەکرد، سەردەمی ڕفاندن و دزینی ئۆتۆمبێل و سەروماڵی خەڵک یان ئەوسەردەمەی خەڵکی ئازاو چاونەترسی ئەوشارەتان شەهید دەکردو گۆڕبزرتان دەکردن، دەتانهەوێ هەولێر بگەڕێننەوە سەردەمی سەرانە وەرگرتن لەخەڵک و حوکمی قەرەقوشتان یان مەبەستتانە وەک پارچەکانیتری نیشتیمانەکەمان بیکەنە کاڵاو بەدوژمنانی بفرۆشن..؟..!

لقی دووی پارتی زیاتر دەشڵێ:” خەیاڵتان خاوەو دەبێ هەربەو ئاواتەوە سەربنێنەوەو خەونە نەزۆکەکانیشتان وەک خەونی ئەوانەی پێشخۆتان دەبەنە قەبرەوەو ئەوەی ئاغاو گەورەکانتان پێیان نەکراو پێیان وەرنەگیرا، بێگومان بن ئێوەی بچوک و ناکامڵیش پێتان ناکرێ و پیتان وەرناگیرێت، هەولێریش بەبەرچاوی شۆڕتانەوە ڕۆژ بەرۆژ لەسایەی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی و پارتی و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەربەرەو بەرزی و بەرەو گەشەسەندن و سەرکەوتن هەنگاودەنێت و ئێوەش بەوبچوکی ونابوتیەی پێیەوە ناسراون لەمێژودا ناوتان تۆماردەکرێ.

Back to top button