محەمەد شیاع سوودانی پێش سەردانەکەی بۆ واشنتۆن روبەڕووی فشاری ئەمریكا بووەتەوە
لە راپۆرتێكدا لەژێر ناونیشانی( سوودانی رووبەڕووی فشاری ئەمریكا بووەتەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ كورد پێش سەردانەكەی بۆ واشنتۆن) پێگەی (ئەلمۆنیتۆر)ی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە تیایدا چەند تەوەرێکی گرنگی باس کردووە.
پێگەکە نووسیویەتی چارەسەركردنی ململانێ بەردەوامەكانی نێوان بەغدا و هەولێر یەكێكە لەو پرسانەی لەپێشینەی کارەکانە بەلای واشنتۆنەوە و لە دیدارەکەی داڤۆس سۆلیڤان بە سوودانی گوتووە پێویستە سەردانەكەی لە قۆناغێكی باشدابێت، و بەرەوپێشچوون لە پەیوەندیەكان لەگەڵ هەولێر بەدیبكرێت.
ئەلمۆنیتۆر لە بارەی پشکی هەرێمەوە ئاشکرای دەکات کە بەغدا دەیەوێت دەست بە سەر پشکی هەرێمدا بگرێت و رێگرە لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت.
لەبارەی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی پێگەکە روونیدەکاتەوە، کە سەرجەم بڕیارەکانی دادگای فیدڕالی بۆ لەباربردنی هەرێمی کوردستانە و هەروەها “ئەلمۆنیتۆر” جەتیشی لەوە کردووەتەوە کە بڕیارەکانی دادگای فیدڕالی دەیەوێت هەرێم هەموو نەوت و داهاتی نەوتی و نانەوتی رادەستی بەغدا بکات.