سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەكات

رۆژی چوارشەممە 13ی ئاداری 2024، لە سەڵاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و پەرەسەندنەكانی ناوچەكە و باری ئەمنی و هەوڵەكان بۆ پاراستنی سەقامگیری عێراق تاوتوێ كرا.

هەر لەو دانیشتنەدا بیروڕا لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و بڕیارەكانی دادگەی فیدڕاڵ ئاڵوگۆڕ كرا.

بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.

Back to top button