په‌رله‌مانتارێك: بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌ركوك هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ و شتی وا له‌ ئارادا نیه‌.

خواكوڕك

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌ێنێت”پرسی بڕینی بودجه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش اری كه‌ركوك ئه‌سل و ئه‌ساسی نیه‌ و دووره‌ له‌ ڕاستی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چاودێری ووردی بارودۆخه‌كه‌مان كردوه‌.

حاكم (سەرحان سلێڤانەیی) په‌رله‌منتاری پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتی‌  ڕاگەیاندوه‌ ” له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیه‌یی كه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌ركوك ده‌بردرێت له‌ سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ شاری كه‌ركوك، به‌ ووردی به‌دوای ئه‌و بابه‌ته‌ چووم و هیچ ڕاستیه‌كی تێدا نیه‌ به‌ هیچ شیوه‌یه‌ك نه‌ له‌ لیژنه‌ی دارایی نه‌ له‌وه‌زاره‌تی دارایی نه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیشة ئه‌وه‌ی ده‌وترێت بۆ ترساندنی كه‌ركوكییه‌كانه‌.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی گوتوویه‌تی” حكومه‌تی عێراق برواناكه‌م هه‌ڵه‌ی وا گه‌وره‌ بكات، چونكه‌ باش ده‌زانێت نه‌وتی كه‌ركوك نه‌ك به‌شی بودجه‌ و موچه‌ به‌ڵكو به‌شی زۆر تی تریش ده‌كات، بۆیه‌ له‌ئه‌گه‌ر وه‌ها بڕیارێك ئه‌وا كه‌ركوكییه‌كان وه‌ڵامی توندیان بۆی ده‌بێت.

Back to top button