ئازادکردنی تارق رەمەزانی فڕۆکەوان پاداشت و وەفای یەکێتی بوو بۆ ھەڵەبجە و قوربانیدانیان.

ئەم تاوانە پەڵەیەکی رەشی مێژووییە بە نیوچەوانی یەکێتییەوە وەک پەڵە رەشەکانی تری رابردوویان .

ئەمڕۆ 16ـی ئادار، 36 ساڵ تێپەردەبێت بەسەر تاوانی تاوانی دڕندانەی کیمیابارانکردنی شاری ھەڵەبجە ، کە بەھۆیەوە لە چەند کاتژمێرێکی کەمدا پێنج ھەزار کەسی بێ تاوان شەھیدبوون ، بکەری ئەنجامدانی ئەو تاوانە فرۆکەوان تارق رەمەزان بوو ، دوای ئەوەی لە زیندانی سلێمانی بوو، بە فەرمانی راستەوخۆی جەلال تاڵەبانی ئازادکرا، دواتر لە رێگەی فرۆکەخانەی سلێمانی رەوانەی دەرەوەی وڵات کرا ، ئەمە بوو پاداشت و وەفای یەکێتیی بۆ ھەڵەبجە و قوربانیدانیان ، ئازادکردنی تاوانباری فرۆکەوان خیانەتێکی مێژووییە لە شاری ھەڵەبجە و کوردستان کرا، ئازادکردنی تاوانباری فڕۆکەوان زوڵمێکی مێژوویی و تاوانێکی لەبیرنەکراو و زامێکی سارێژنەبووە بەرامبەر شارێکی ستەم لێکراو ئەنجامدرا ، لە کاتێکدا یەک شاری جوان بە ھەموو بونەوەرێکەوە قەتل و عام کرا و وێرانکرا و ھەناسەی تێدا خنکێنرا .

ئەم تاوانە پەڵەیەکی رەشی مێژووییە بە نیوچەوانی یەکێتییەوە وەک پەڵە رەشەکانی تری رابردوویان ، بە ئازادکردنی تاوانبار و بێدەنگی کەمپینچییەکان و موزادەچییەکانی سلێمانی نیشانەی نۆکەری و بەکرێگرتەییان نیشانداینەوە و برینی ھەڵەبجەییەکانی زامدارتر کردەوە، ھەتا ئێستاش لە جیاتی خزمەتگوزاری لەژێر دەسەڵاتی یەکێتی، ھەڵەبجەییەکان دەناڵێنن بەدەست حوکمی شارەکە.

Back to top button