ئەندامێکی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی : تاوانی کیمیاباران و تاڵانکردنی هەڵەبجەی شەهید هەموو لە ملی یەکێتییە 

عەلی بچکۆڵ هاوڕێی جەلال تاڵەبانی و ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی تاوانێکی دیکەی یەکێتی دەرحەق بە خەڵژی بێتاوانی هەڵەبجەی شەهید ئاشکرا دەکات و دەڵێت : مام جەلال فێڵی لە ئێمەش کردبوو، تاوانی کیمیاباران و تاڵانکردنی هەڵەبجەی شەهید هەموو لە ملی یەکێتییە .

عەلی بچکۆڵ ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و هاوڕێی نزیکی جەلال تاڵەبانی بوو لە ساڵانی هەشتاکان لە یادەوەریەکانیدا دەڵێت:” چیتر ویژدانم قبوڵ ناکات و هەموو شتێک دەلێم، ساڵی 1989عەلی بچکۆڵ بەیاننامەیەکی بۆ گەلی کورد دەرکرد و تێیدا دەڵێت “هیچی تر ویژدانم قبووڵ ناکات ئەو تاوانە لە میللەت و هەڤاڵەکانم بشارمەوە پێش دەستپێکردنی شەڕی عێراق و ئێران ئێمە لەگەڵ ڕژێمی عێراق ڕێکەوتین کە پارە و چەک و تفاقمان بداتێ بۆ ئەوەی شەڕی هەموو حزبەکان بکەین

دەشلێت، ”ساڵی 1988 ڕژێم زۆر جێی لە دەست دابوون وەک فاو حاجی ئۆمەران ،دەرکەوت مام جەلال فێڵی لە ئێمەش کردبوو چونکە سە*دام لە ئێزگە گوتی پیاوێک هاتووەتە لام پێم گوتووە ئەوەی ڕۆژێک پێش تۆ هاتبێتەوە لە تۆ بە شەرەفترە کە ئەمەش مەبەستی جاش بوون ، دواتر پا*سد*ارمان هینان بەمەش ڕێگەمان بۆ ڕژێم خۆش کرد تا کوردستان وێران بکات تا لە ساڵی 1988 کە سوپای عێراق گەڕایەوە دەستی بە کیمیاباران کرد و کوردستانی وێران کرد و یەکێتی نەیهێشت خەڵکەکە ڕابکەن ، بە میللەتمان گوت ئێمە شەڕ دەکەین کەچی تەقەمان نەکرد و هەڵاتین، گوندەکان هەمووی وێران کرانەوە 120هەزار کەس ئەنفالکران ، هەر لەبەر ئەو کارانەبوو بڕیارم دا دەست لە حیزب بکێشمەوە چونکە “تاوانی ئەنفال تاوانی وێراکردنی کوردستان و تاوانی تالانکردنی هەڵەبجەی شەهید هەموو لە ملی یەکێتییە “.

Back to top button