سیپان شێروانی: سەرۆك كۆمار دەبێت شەونخوونی بكات بۆ جێبەجێكردنی دەستوور، بەڵام راستییەكەی نەك شەونخوونی نەكردووە، بەڵكو پێدەچێت بە ڕۆژنوستنی كردبێت

ئەمڕۆ یەكشەممە 17ـی ئاداری 2024، سیپان شێروانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەپێی مادەی 67ی دەستوور، سەرۆك كۆمار سەرۆكی وڵاتە و ڕەمزی یەكپارچەیی وڵات و سەروەری وڵات دەكات، شەونخوونی دەكات بۆ پابەندبوون بە دەستوور، پارێزگاری لە سەربەخۆیی وڵات و یەكپارچەیی دەكات بەپێی ئەحكامەكانی ئەم دەستوورە.

 

زیاتر گوتی، سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی ئەركی ئێستای تەنیا جێبەجێكردنی دەستوور نییە، بەڵكو جێبەجێكردنی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەل و نیشتمان و پاراستنی یەكپارچەیی عێراقە، ئەمەش ئەركێكی قورسە.

 

 باسی لەوەش كرد، بەپێی مادەی 67ی دەستوور بێت، سەرۆك كۆمار دەبێت شەونخوونی بكات بۆ گرەنتیی جێبەجێكردنی دەستوور، بەڵام راستییەكەی نەك شەونخوونی نەكردووە، بەڵكو پێدەچێت بە ڕۆژنوستنی كردبێت، چونكە نەك گەرەنتی دەستوور، مافەكانی هەرێمیشی گرەنتی نەكردووە، بەڵكو بە ڕۆژی ڕووناك دادگای باڵا خەریكە ئەركە دەستوورییەكانی سەرۆك كۆمار زەوت دەكات، كەچی سەرۆك كۆمار هەر بێدەنگە، وەك لە سەرەوە ئاماژەم پێ دا بەپێی مادەی 67، ئەركی پاراستنی یەكپارچەیی عێراق ئەركی سەرۆك كۆمارە، كەچی سەرۆكی دادگاكە لە لێدوانێكدا ئەم ئەركەی بە ئەركی دادگای باڵای ناو برد، كەچی فەخامەتی سەرۆك كۆمار هەر بێدەنگە، بۆیە پێدەچێت فەخامەتی سەرۆك كۆمار لەجێی شەونخوونی، ڕۆژنوستنی بكات، بۆیە نەك لەسەر مافی هەرێم و دەستوور، بەڵكو لەسەر مافی خۆشی بێدەنگە.

Back to top button