سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.

خواكوڕك

 وابڕیاره‌ سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات و لەگەڵ (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان كۆببێته‌وه‌ و پرسی ئاواركان و پلانی سیاسیی پاش داعش لە مووسڵ تاوتوی بكه‌ن.

(ئەنتۆنیۆ گوتێرس) سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان کە ئەمڕۆ 30/3/2017 پێنج شەممە گەیشتە بەغدای پایته‌خت، (ئەنتۆنیۆ گوتێرس) له‌ باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌یەوە گوتی” ھۆكاری سەردانەكەی لەبارەی دۆخی ئاوارەكانی مووسڵ و بۆ زیاتر زانینی ڕه‌وشه‌كه‌، هه‌روه‌ها پێویستە گیانی ھاووڵاتیانی سڤیل لە موسڵ بپارێزرێت.
بڕیاره‌ پاش كۆبونه‌وه‌ و دانیشتنی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا، (ئەنتۆنیۆ گوتێرس) سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعود بارزانی) كۆببێته‌وه‌، له‌ كۆبونه‌وه‌یاندا به‌ پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) پرسی ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان و شه‌ڕی داعش دوای كۆتایهاتنی و سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی سنوره‌كه‌ به‌ ئازادی و سه‌ربه‌ستی بژین و بگه‌رینه‌وه‌ ناوچه‌كانی خۆیان، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ موسلی دوای داعش و ئیداره‌دانی پارێزگاكه‌.

Back to top button