فەرماندەیەكی پێشمەرگە دوای وازهێنانی لە یەكێتی پەیوەندیی بە ریزەكانی پارتییەوە کرد
فەرماندەیەكی پێشمەرگە ئەمڕۆ وازهێنانی خۆی لە یەكێتی رایگەیاند و بەفەرمیی پەیوەندیی بە ریزەكانی پارتییەوە کرد.
لەوبارەیەوە لقی 26ی گوڵانی پارتی لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد:” ئەمڕۆ دووشەممە، کرمانج عزەت بەرپرسی لقی 26 گوڵان بە ئامادەبوونی کاڕگێڕانی لق لە نووسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی کرد هەریەك لە موقەدەم سەرکار دەربەندی و کەسایەتی حسین ئاغا دەربەندی.
ئەوەش خراوەتە روو “موقەدەم سەرکار دەربەندی جگە لە فەرماندەیەکی سەربازی کەسایەتیەکی دیار و خاوەن هەڵوێست و مەردە ،بڕیاری دا لەناو ڕێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان درێژە بە خەباتی بدات ، بەبێ بەرامبەر و بێ ئەوەی هیچ داواکارییەکی هەبێت.”
لە راگەیاندراوەکە هەروەها هاتووە:” بەرپرسی لقی 26ی گوڵانی پارتی، بە گەرمی بەخێرهاتنی فەرماندەكەی پێشمەرگەی كردووە و ستایشی ئەم هەڵوێستەی کردووە و پێی ڕاگەیاندووە “هەر ئەم هەڵوێستە و بریاڕدانە لەبەڕێزتان بەدی دەکرێت و پارتیمان هەمیشە دەرگای کراوەیە بۆ کەسانی وەکوو تۆ بەئەزموون و خاوەن هەڵوێست مەرد.”