وەزیری دەرەوەی تورکیا: کاری هاوبەشی سەرانی یەکێتی لەگەڵ پە*کە*کە مەترسیە بۆ سەر ئاسایشی تورکیا، بەم زووانە ئۆپەراسیۆن دەست پێدەکەین.

وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێ:” تورکیا رێگەنادات شاری سلێمانی ببێتە پێگەی پە*کە*کە، فێڵتان لێناکەم رووبەڕوو پێتان دەڵێم واز لە پشتیوانی پە*کە*کە بێنن، دەشڵێ:” کاری هاوبەشی سەرانی یەکێتی لەگەڵ پە*کە*کە مەترسیە بۆ سەر ئاسایشی تورکیا، بەم زووانە ئۆپەراسیۆن دەست پێدەکەین.

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن تورک گوتی، “سلێمانی شارێکی دێرینە، ئەوەی نیگەرانمان دەکات ئەوەیە شارەکە بوەتە پێگەیەکی گەورە بۆ دوژمنانی تورکیا”.

گوتیشی “سلێمانی تەنیا بۆ پاڵپشتی پە*کە*کە بەکارنایەت، بەڵکو شارەکە وەک بناغەی هاوکاریی لۆجیستی بۆ یە*پە*گە لە سوریا بەکاردەهێنن، گوشارەکانمان لەسەر ئەم بابەتە بەردەوام دەبێت.

هەروەها هۆشداری دا و گوتی ”من فێڵتان لێ ناکەم، تەڵەتان بۆ دانانێم، رووبەڕڕوو پێتان دەڵێم واز لەم کارە بێنن، چونکە ئەمە تەنیا لە بەرژەوەندی ئێوە، لە بەرژەوەندی کەسی دیکە نییە”.

وەزیری دەرەوەی تورکیا رێگا بۆ یەکێتی دادەنێت و داوا دەکات واز لەو هەڵەیە بهێنن و دەڵێ”پێویستە یەکێتی لە سلێمانی بە هەڵەکانیان دابچنەوە و واز لە پاڵپشتیکردنی پە*کە*کە بهێنن تا رێگاکە نزیکە.

Back to top button