بە بەشداری نوێنەری سەرۆک بارزانی لە پەرلەمانی بەریتانیا یادی نەورۆز کرایەوە

بە بەشداری 150 ئەندام پەرلەمان و لۆرد و بزنسمان و کەسایەتی بەریتانی یادی جەژنی نەورۆز لە نێو پەرلەمانی بەریتانیا کرایەوە.

لە کوردستانەوە کەسایەتی و نوێنەری پارتە سیاسییەکانی کوردانی هەرچوارپارچەی کوردستان لە یادەکە بەشدار بوون.
لە دیدارەکەدا کۆمەڵێک وتار پێشکەشکران، بەڕێز شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی بوو بە نوێنەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی وتارێکی پێشکەشکرد. لە وتارەکەیدا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی لە گەلی کورد و تەواوی ئەو گەلانە کرد کە یادی جەژنی نەورۆز دەکەنەوە، تیشکی خستە سەر ئەو زولم و زۆردارییەی کە دەرهەق بە گەلی کورد دەکرێت،هەروەها باسی لە بارودۆخی هەرێمی کوردستان و ئەو فشارانەی کە لەسەر هەرێم هەن بۆ لاوازکردنی کرد و داوای پاڵپشتی و پشتگیری بەریتانیا و جیهانی ئازادی کرد بۆ هەرێمی کوردستان و کوردستانیانی هەرچوارپارچە.

قسەکەرەکان بریتیی بوون لە:
١.سەرۆکی پەرلەمانی بەریتانییا لیندسەی هۆیلێ.
٢.ئیبراهیم دۆگۆس.
٣. ئەلیسییا کیرنس ئەندامی پەرلەمان و لیژنەی کاروباری دەرەوە لە پەرلەمانی بەریتانیا.
٤. ⁠رۆسی وینتێرتۆن جێگری سەرۆکی پەرلەمان.
٥. ⁠شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی و نوێنەری جەنابی سەرۆک.
٦. ⁠واینێ داڤید ئەندامی پەرلەمان و وەزیری سێبەر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

Back to top button