فەرماندە مه‌نسوور بارزانی: له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی هاتووین و هه‌رچی پێویست بێت بۆ زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی دهۆك ئه‌نجامی ده‌ده‌ین
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2024/03/20240319_171908.jpg)
ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئاداری 2024، فه‌رمانده مه‌نسور بارزانی سه‌ردانی خێزانه زیانلێكه‌وتووه‌كانی پارێزگای دهۆكی كرد ئەمەش دوای لافاوەكه‌ی بەشێکی گەڕەکەکانی پارێزگای دهۆک، کە تا ئێستا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیان بەر خانووی بەشێک لە هاووڵاتییانیش کەوتووە.
له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا فه‌رمانده مه‌نسوور بارزانی رایگه‌یاند، له‌سه‌ر فه‌رمانی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی هاتووین زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی دهۆك به‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه و بزانین چ پێویسته بۆیان بكرێت.
مه‌نسوور بارزانی هه‌روه‌ها گوتیشی، لێره‌وه به‌و ماڵباتانه راده‌گه‌یه‌نم، ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان بێت و هه‌رچی پێویست بێت بۆ قه‌ره‌بووی زیانه ماڵییه‌كانیان بۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.