حكومەتی فیدرالی بەلجیكا بەگرینگیەوە لەدۆستایەتی هەرێمی كوردستان دەروانێت

خواكوڕك

لەمیانی پێشوازی كردن لەوەڤدی نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە یەکێتی ئەوروپا، فرانکن ستایشی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە بوارە جیاجیاکاندا و ڕایگەیاند کە حکومەتی ئێستای فیدرالی بەلجیکا، لە ژیر دەسەڵاتی پارتی ناشیۆنالیستی فلاندەرز ( N-VA ) دا، زۆر بە هەند و گرنگییەوە لە پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستاندا دەڕوانێ و بە خۆشحالیشەوە ئاماژەی بە دەستبەکاربوونی (زوخاڵ دەمیر) کرد وەک وەزیری دەوڵەت لە حکومەتی فیدرالی بەلجیکا کە ناوبراو بە ڕەگەز کوردی باکوری کوردستانە”.

رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 29ی 3ی 2017 دلاوەر ئاژگەی نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێتی ئەوروپا، بەیاوەری شاندێك لە برۆكسل سەردانی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی لەلجیكای فیدرالی كرد لەمیانی دیدارەكەیدا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران نوێنەری حكومەتی هەرێم باسی لە  ڕۆڵی بەلجیکای لە جەنگی دژی تیرۆردا کرد و هاوکات سوپاسی حکومەتی بەلجیکای کرد بۆ پەرەدان بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا .

لە کۆتاییدا باس لە هەندێ پرسی دیکەی گرێدراو بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و هەرێمی فلاندەرزی بەلجیکا کران و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی و بایەخی پەیوەندییەکانی هەردوولا لە برۆکسل و هەولێر کردەوە.

 

Back to top button