سبەی لە هەولێر و دهۆک و زاخۆ پشووی فەرمییە
بەهۆی نالەباری کەش و هەوا و بارانبارینی بەخوڕ، سبەی لە هەولێر و دهۆک و زاخۆ پشووی فەرمیی راگەیاندرا .
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند:” بە هۆی ناسەقامگیری رەوشی کەش و هەوا و لەپێناو پاراستن و سەلامەتی گشتیی و ماندووبوونی تیمەکان و سەرقاڵی و ئامادەکاریی هاووڵاتییان بۆ جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی، بڕیارماندا بەیانی رۆژی چوارشەممە 2024.3.20، لە سەرجەم فەرمانگە و دام و دەزگا و دامەزراوەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بکرێتە پشوو.
لای خۆشیەوە، د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك رایگەیاند:” لەبەر بارانی بەهێز و بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان سبەی 20 ی ئاداری 2024 لەسەرتانسەری پارؽزگای دهۆك پشووی فەرمییە.
گوتیشی:” پشووەکە ئەو بەڕێوەنەرایەتییانە ناگرێتەوە کە پەیوەندیدارن بە حاڵەتی نائاسایی و دەبێت لە دەوام بن وەکو بەرگری شارستانی و پۆلیس و ئاسایش و کۆچ و کۆچبەران و هەوارهاتنی تەندروستی و بەڕێوەبەری بەنداو و رێگاو بان و شارەوانی و تیمی چاککردنەوەی ئاو و کارەبا و هاوشێوەکانیان .
هاوکات پارێزگاری دهۆك داوا لە هاووڵاتییان دەکات بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و کەسوکاریان لەماڵ دەرنەچن .
هەروەها سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆیی زاخۆش کەمێک پێش ئێستا پشووی فەرمی لە سنووری زاخۆ راگەیاند.