کەمپینی هاریکاریکردنی لێقەوماوانی لافاوەکەی شاری دهۆک راگەیاندرا
کەمێك پێش ئێستا دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی هاوکاریکردنی لێقەوماوانی لافاواکەی ئەمڕۆی دهۆک، بانگەوازێکی ئاراستەی یەکێتی وەبەرهێنان و ژوورەکانی بازرگانی هەرێمی کوردستان و سەرمایەداران و وەبەرهێنەر و بازرگانانی ناوخۆو دەرەوە کرد.
دەقی بانگەوازەکەی دەستەی وەبەرهێنان :
دوابەدوای کۆکردنەوەی هاوکارییەکان، بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگا و لایەنی پەیوەندیدار، بە پێی زیانەکانیان بەسەر هاووڵاتییانی زیانلێکەوتووی شاری دهۆک دابەش دەکرێت.
ئومێد دەکەین کە لەم هەڵەمەتە مرۆڤدۆستانە بەشداربن. هەروەک چۆن لە رابردوودا لە رووداو و کارەساتە سروشتییەکاندا رۆڵی دیار و بەرچاوتان هەبووە لە قەرەبووکردنی زیانلێکەوتووان، هەر بۆیە بەشداریتان لە کەمپینەدا ئەرکێکی ئایینی و نیشتیمانییە.