سەردەشت حەمەساڵح: ئەوانەی دادگای فیدڕاڵیان کردوە بە ماڵی دوەمیان، لە خواترسێکی تیا نییە سکاڵایەک لەسەر ئەم ئەتککردنەی سلێمانی بکات

بێدەنگی رێکخراوەکانی ژینگە!

چەند ساڵێکی تر بە نەوەکانمان دەڵێین ژێر ئەو باڵەخانانە شاخێک بوو ناوی گۆیژە بوو، خەڵکی شار ئەو شاخەی بەدڵ خۆشدەویست، کەچی بەرامبەر زیندەبەچاڵکردنی هیچیان نەوت و بێ دەنگ بوون!

جا سبەی هەمووی پەنجەی هەڵدەبڕێ و مەرەکەبی پیا هاتۆتەخوارەوەو ئەڵێن بە شانازییەوە دەنگماندا! یان دەڵێن دەنگم سەنگمە! هەر دوای هەڵبژاردنیش هەمووی لەو فەیسبوکە دەبنەوە بە موعارەزەو رەخنەگر..

ئەرێ ئەوانەی دادگای فیدڕاڵیان کردوە بە ماڵی دوەمیان، لە خواترسێکی تیا نییە سکاڵایەک لەسەر ئەم ئەتککردنەی شارو لەناوبردنی سروشتەکەی بکات؟

نازانم رێکخراوەکانی ژینگەو ئەو کەسانەشی خۆیان بەژینگە دۆست نیشان دەدەن بۆ بێ دەنگن، کەوێک ئازاد دەکەن دەیدەن بە پەیج و سایتەکان!

لەهەمووی کۆمیدی تر پارتی سەوز کە پارتێکی بەحساب ژینگە دۆستە رایانگەیاندوە لەم هەڵبژاردنەدا لیستیان هەیە! نازانم ئەو خەڵکە تاوانی چییە بەو جۆرە لیستبارانیان دەکەن!

Back to top button