ئابلوقەی ئابووری لەسەر كوردستان بەرەو شكەست پێهێنانە

خواكوڕك

بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارای دەلێت كوردستان لە لیواری چارەسەر كردنی كێشەكانی دارایە و دەلێت ساڵی 2017 لە ساڵی 2016 باشتر دەبێت و قۆناغی قەیرانی دارای بەرەو چارەسەر قۆناغ بە قۆناغ هەنگاو دەنێت”.

رابەر سدیق, بریکاری وەزارەتی دارایی بە وەکالەت کە ئاگای لە داهات و خەرجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە دەشلێت، بە هەوڵی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكوەزیرانی کوردستان دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان بەرەوباشتر دەچێت بەڵام بە هێواشی ، ئەو باشتر بوونە قۆناخ بە قۆناخە بەڵام لە ساڵی 2016 باشتر دەبێت. بەمەرجێک دۆخی کوردستان و ناوچەکە ئارام بێت و ئاوارەکان بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان”.

سدیق گوتیشی “حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، ئامانجەکەی ئەوەیە، پارە بخاتەوە بازاڕ و لەوێشەوە جوڵەی بازاڕ دەست پێبکاتەوە، پلانیشی بۆ وەزارەتی دارایی ئەوەیە ئەگەر نەشتوانێ ئێستا دەستکاری پاشەکەوتی مووچە بکات، بەدانەوەی قەزری بانکەکان و بەڵێندەران و ئەوانی دیکە، کاریگەرییەکانی قەیرانی دارایی لەسەر خەڵک کەم بکاتەوە.

شایانی باسە لەسەرەتای ساڵانی 2014 بۆ 2015 و 2016 ئابلوقەیەكی ئابووری بەهێز خرایە سەر حكومەتی هەرێمی كوردستان و خەڵكی كوردستان بە برینی مووچە و بودجەی كوردستان، لەلایان حكومەتی بەغداوە، ئەمەش لەكاتێكدا بوو، كە حكومەتی هەرێمی كوردستان لەناو شەرێكی گەورەی دژی داعش دابوو، ناوچەكە بەتەواوی شلەژابوو، ئاوارەكانی روویان لە هەرێمی كوردستان، بوو پێشمەرگە بەدرێژای سنوری كوردستان لەشەڕ بوو، ئەم سێ ساڵە سەختیەكی زۆری خستە سەر خەڵك”.

Back to top button