لە ماوەیەکی کورتدا قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە دەکرێتەوە

فەرماندەی لەشکری یەک و گوڵان، و نوێنەری سەرۆک بارزانی، رایدەگەیێنێت : لە ماوەیەکی کورتدا قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە دەکرێتەوە

مەنسور بارزانی، فەرماندەی لەشکری یەک و گوڵان، و نوێنەری سەرۆک بارزانی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە شاری دهۆك رایگەیاند، هەرچی پێویست بێت بۆ خەڵکی خۆمان ئەنجامی دەدەین و هەموو پێداویستییەکانیان بۆ دابین دەکەین.

نوێنەری سەرۆک بارزانی، گوتیشی :” هەموو ئەو خێزان و کەسانەی کە لە بەهۆی لافاوەکان زیانیان بەرکەوتووە قەرەبوو دەکرێنەوە.

مەنسور بارزانی، گوتیشی: بەڵێن دەدەین لە کاتێکی کەمدا قەرەبووی هەموو زیانلێکەوتووان دەکەینەوە.

Back to top button